AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١ ٠٨:٤١

بەرپرسێکی باڵای سەربازی پێنتاگۆن پاگەندەی کرد؛

کۆپاپۆڕی ئەمریکی “پۆل هەمیلتۆن” لە ژێر چاودێری سوپای پاسداراندایە

 کۆپاپۆڕی ئەمریکی “پۆل هەمیلتۆن” لە ژێر چاودێری سوپای پاسداراندایە

دەریاوان برەد کۆپێر بەرپرسانی باڵای سەربازی پێنتاگۆن پاگەندەی کرد کە کۆپاپۆڕی ئەمریکی پۆل هەمیلتۆن لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە بینراوە و چاودێری جووڵەی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دەریاوان برەد کۆپێر دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بەلەمە توندڕەوەکانی سپای پاسدران لە مەودای کەمتر لە یەک کیلۆمەتریەوە، کۆپاپۆڕی پۆل هەمیلتۆنی دیتووەتەوە.

سەردار عەباس غوڵامشاهی فەرماندەی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران پێشتر لە ئەو بارەوە وتبووی کە هێزی دەریایی سپای پاسداران بە پێی بەرنامەی بەردەوام و هەر ڕۆژەی خۆی لە شەو و ڕۆژدا هاتوچۆی سەرئاوگەڕەکان لە تەنگەڵانی هورموز و کەنداوی فارس کۆنترۆڵ دەکات و دەیانبینێت.

News ID 46054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha